دوا قۆناغەكانی پڕۆژەی بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب قیرتاوكرا

ئەمڕۆ دوا قۆناغەكانی پڕۆژەی بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب قیرتاوكرا و بەڕووی شۆفێراندا دەكرێتەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەووە و دەڵێت، “لە بەردەوامیی هەوڵەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانی بۆ خزمەتكردنی شاری سلێمانی، ئەمڕۆ، بەسەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، كۆمپانیای جێبەجێكار دەستیان كرد بە قیرتاوكردنی دوا قۆناغەكانی پڕۆژەی بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب كە بە بەردەوامی كاری تێدادەكرێت تا بتوانرێت بە زووترین كات پڕۆژەكە بەڕووی هاوڵاتییانی خۆشەویستی شارەكەمان بكرێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، پڕۆژەی بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب پڕۆژەیەكی گشتییە و بۆ خزمەتی گشتییە و بە تەواوبوونی پردەكە، كاریگەرییەكی گەورەی دەبێت لە كەمكردنەوە و قەرەباڵغیی ناوچەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكی پێنج مانگی بۆ دەستگیركردنی تۆڕێكی ئەمارەتی تیرۆریستانی داعش راگەیاند

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەمارەتێكی تیرۆریستانی داعش لە سلێمانی ئاشكرادەكات كە پەیوەندییان بە كردەوە تیرۆریستییەكەی قەرەداغەوە هەبووە. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share