‎808‌‏ کەس وەک بەرکەوتەی چەکی کیمیایی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون

لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمابارانی هەڵەبجە رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان ‌‎808‌‏ کەس وەک بەرکەوتەی ‏چەکی کیمیایی تۆمارکراون، وتیشی، “داوا لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ‏دەکەن زیاتر لە خەمی چارەسەرکردنی بەرکەوتوانی چەکی کیمیاییدا بن”.

لوقمان عەبدولقادرلە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاماژەی بەوەشکرد، بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی بەدەرلەوەی قوربانین، هاوکات ‏ناسنامەی نەتەوەیەکیشن، کە بەخواستی خۆیان تووشی ئەم کارەساتە نەبوون.‏

باسی لەوەشکرد، لە هەموو وڵاتانی جیهان بابەتی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی لە ئاستی باڵادا، ‏لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتیی وڵاتەکەوە یادیان دەکرێتەوە، دەبوایە ‏ئەمرۆش لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی کونسڵی وڵاتان یادەکە ‏بەرز رابگیرایە، بەڵام نەکرا.‏

ئەمە لەکاتێکدایە لە رۆژی ‌‎30‎ی ‌‎11‎ی هەموو ساڵێک، بە رۆژی رێزگرتن لە ‏بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی دادەنرێت، هەرێمی کوردستانیش خاوەنی زیاتر لە ‏سەدان بەرکەوتەی چەکی کیمیاییە.‏

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا کۆبووەوە

بابەتی دواتر

کارنامەی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له‌باره‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى خوێندكاران بڕیاریدا ‏

به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و خوێندكارانه‌ى به‌هۆی به‌فر و ‏سه‌رماوە ناتوانن به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ن، بۆیان ده‌كرێت به‌ مۆڵه‌ت.…
Total
0
Share