کەشناسیی عێراق: نزمترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو لە سلێمانی سفر دەبێت

دەستەی کەشناسیی عێراق بارودۆخی کەشوهەوای ناوچەکانی وڵاتی بۆ چەند رۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، نزمترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو لە سلێمانی سفر پلەی سیلیزی دەبێت.

دەستەکە ئاماژەی بەوەکردووە، سبەی یەکشەممە، کەش و هەوا سەقامگیر دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە ناوچەکانی ناوەڕاستی وڵات، هاوکات پلەی گەرمی لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەمێک بەرزدەبنەوە.

لەبارەی کەشەوهەوای رۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیەش باسی لەوەکردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرمی بە جێگیری دەمێنێتەوە.

ئامەژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکات نزمترین پلەی گەرمی لە بەیانیانی زوودا لە سلێمانی تۆماربکرێت کە سفر پلەی سیلیزی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە كۆبوونەوە

شاندی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كۆبوونه‌وه،‌ له ‌كۆبوونه‌وه‌كەدا، “جه‌خت له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان…
Total
0
Share