بەخێوكەرانی ئاژەڵی ماڵیی هامستەر، لە دیاردەیەكی مەترسیدار ئاگاداردەكرێنەوە.
بەپێی رۆژنامەی زە مێرۆری بەریتانی، كەسێك بەهۆی ئەوەی ئاژەڵە ماڵییەكەی لە جۆری هامستەر گازی لێگرتووە، ژیانی كەوتووەتە مەترسییەوە.
ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئەو كەسە ناوی نەسن هاڵیدەیە و تەمەنی 34 ساڵە و تووشی پەركەمێكی مەترسیدار و كوشندە بووەتەوە دوای ئەوەی هامستەرەكەی گازی لێگرتووە.
رۆژنامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و وەرگرتنی چارەسەری خێرا نەسن بە پزیشكەكانی راگەیاندووە، “دوای ئەوەی ئاژەڵەكەم گازی لێگرتم نەم دەتوانی هەناسە بدەم و تەنانەت دەست و پێیەكانیشمم بۆ نەدەجووڵێندرا و هەستێكی ناخۆشم هەبوو”.
بەپێی راپۆرتە پزیشكییەكانیش ئەو بارودۆخەی نەسنی تێكەوتبوو بەهۆی هەوكردن و هەستیارییەكەوە بووە كە پێویستە ئەو كەسانەی ئەو جۆرە ئاژەڵە بەخێودەكەن باشتر ئاگاداری سروشتی ببن و باشتروایە ئەو كەسانەی ئەو جۆرە هەستیارییەیان هەیە لە بەخێوكردنی هامستەر دوور بكەونەوە”.
جێی ئاماژە بۆ كردنە، پێشتریش لە ساڵی 2007دا بەهۆی هەمان حاڵەتەوە كەسێك بەناوی رێدچ وۆركس گیانیلەدەستدا.