سیتەك.. پێنج كەس بە تۆمەتی بڕینەوەی دار دەستگیركران

پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ رایدەگەیەنێت، لە سنووری ناحیەی سیتەك پێنج كەس لەسەر بڕینی دار دەستگیركران.

لە راگەیەنرداوێكدا پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ بڵاویكردووەتەوە، مەفرەزەیەكی هاوبەش لە كارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ و بنكەی سیتەك و بنكەی بەكرەجۆ چوونە گوندی (وێڵە) دوای گەڕان و پشكنین توانیان دەستبگرن بەسەر ژمارەیەكی زۆر داری بڕدراو.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەسەر ئەو دۆسیەیە پێنج كەس دەستگیركراون و لەلایەن بنكەی پۆلسی دارستانی سیتەكەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخراوە و رادەستی دادوەر كراون بۆ وەرگرتنی رێكاری یاسایی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: پێنجشەممە وردبینی لە لیستی مووچە تەواودەبێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “پێنجشەممە وردبینی لە لیستی مووچە تەواودەبێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت”. سروە…
Total
0
Share