قوباد تاڵەبانی و جەلال شێخ ناجی و هیوا ئەحمەد کۆبوونەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە هەولێر لەگەڵ جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری، هیوا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی پەیوەندی و هەماهەنگی بەردەوامی نێوان دەزگا هەوڵگری، ئەمنی و سەربازییەکان و یەکخستنی هەوڵەکانیان کرایەوە لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەرێم.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەبارەی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیان لەم قۆناغەدا روونکردنەوەی وردیان پێشکەش بە جێگری سەرۆکوەزیران کرد، لەبەرامبەردا قوباد تاڵەبانی سوپاسی بێپایانی ئاڕاستەی سەرۆک و ئەفسەران و کارمەندانی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و دەزگای ئاسایشی هەرێمی کرد لەپای رۆڵ و ماندوبوون و قوربانیدان شەونخونیان بۆ شکستپێھێنانی پیلانی تیرۆرستان و دەستەبەرکردنی ئارامیی و رایگەیاند لەبەرامبەر ئاسایشی هەرێمەکەمان و پاراستنی سەروماڵی خەڵک دەبێت دەزگا ئەمنییەکانمان چاوپۆشی لە سەرپێچیکاران و پێشێلکارانی قانون نەکەن و هەر تۆمەتبارێک دادگا داوای دەکات راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری بکەن و بە توندترین شێوەش رووبەڕووی ئەوانە ببنەوە کە دەبنە هۆی تێکدانی ژیانی خەڵک.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی تری ئەمنی گفتوگۆیان لەبارەوەکراو جەخت لەبەردەوامی هەوڵەکان و بەهێزترکردنی پەیوەندی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی عیراق کرایەوە بۆ سەرخستنی باشتری پرۆسە ئەمنی و هەواڵگرییەکان و پاراستنی سەقامگیری لە وڵاتدا.

بابەتی پێشتر

ئەوانەی تووشی پەتای وەرزی دەبن ئەم خۆراکانە بخۆن

بابەتی دواتر

بەڤیدۆ.. مۆزێکی بە 6.2 ملیۆن دۆلار کڕێ و لەبەردەم کامێراکان خواردی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share