نووسینگەکەی: نوری مالیکی تەنیا پشکنینێکی ئەنجامداوە

نووسینگەی راگەیاندنی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی گواستنەوەی ناوبراو بۆ نەخۆشخانە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە، بڵاوکردەوە.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، نوری مالیکی لە نەخۆشخانەی ئیبن بیتار، لە چوارچێوەی بەدواداچوونی بەردەوام بۆ دۆخی تەندروستی، پشکنینی پزیشکیی بۆ ئەنجامدرا.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دەنگۆی گواستنەوەی نوری مالیکی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بڵاوبووەوە؛ سەرەڕای ئەوەی بەشێک لە میدیا عێراقییەکان ئەم هەواڵە بە راست دەزانن، بەڵام نووسینگەکەی سەرلەبەری ئەو باسانە رەتدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاندی هەرێم بۆ دیاریکردنی میکانزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجە سەردانی بەغداد دەکات

وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیارە شاندێکی هەرێم سەردانی بەغداد بکات بۆ دیاریکردنی میکانزمی جێبەجێکردنی یاسای…
Total
0
Share