چوارەم هەینی مانگی نۆڤەمبەرە و یەکەم هەینی دوای جەژنی سوپاسگوزارییە لە ئەمریکا و ئەم رۆژە ناوی بلاک فرایدەی وەرگرتووە.
لە رۆژی بلاک فرایدەیدا، داشکاندنی گەورە و راستەقینە لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان ئەنجامدەدرێت، بەشێک لە خەڵکی بۆ کڕینی ئەو شتانەی ئارەزووی دەکەن و زەرورییەتی ژیان نین، چاوەڕوانی ئەم رۆژە دەکەن بەهۆی ئەوەی نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە.
لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، گرنگییەکی زیاتر لە جاران بەم رۆژە دراوە لە هەرێمی کوردستانیش و بەشێک لە مۆڵ و بازاڕە ئۆنڵاینەکان داشکاندنیان کردووە بەهۆیەوە.