یەكێتی و یەكگرتوو كۆبوونەوە و باس لە پێكهێنانی حكومەت كرا

لە میانەی سەردانەكانی وەفدی دانوستانكاری یەكێتی بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە وەفدەكە بە سەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلاميی كوردستان كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە لە سلێمانی بەڕێوەچوو و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی هەردوولا ئامادەیبوون، پێكەوە گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوانیان و دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و ئامادەكارییەكانی قۆناغی دوای هەڵبژاردن كرا.

لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا كە تایبەتبوو بە قۆناغی دوای هەڵبژاردن، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پێكهێنانی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای خزمەتكردنی باشتری هاوڵاتییان و بۆ ئەو مەبەستەش جەخت لە پێویستی گرتنەبەری هەنگاوی كردەیی باشتر كرایەوە كە بژێویی هاوڵاتییان و خزمەتكردنیان لە پێشینەی كارەكانی داهاتووبێت.

بابەتی پێشتر

منداڵێک بوو بە ژێر ئۆتۆمبێلی باوکییەوە و گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

رێكارەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران خێراتردەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share