پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب رادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانمان لە پۆلیسی فریاکەوتن بە بوونی رووداوێکی دزینی ئۆتۆمبیلی جۆری ( پیکاب) له ناحیەی ژاراوە دوای بەدواداچون و بەدەستهێنانی زانیاری توانیان بە کەمتر لە یەک کاتژمێر تۆمەتبار لە گوندی (برایماوە) دەستگیربکەن و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا بگرن.
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، دوای دەستگیرکردنی، تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بە وتەی خۆی “ئۆتۆمبێلەکەی بە بارەوە لەناو بازاڕی ژاراوە دزیوە”، بە بڕیاری دادوەری لێکۆینەوە تۆمەتبار بەپێی ماددەی 446 له یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.