محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو محەمەد شیاع سودانی گەیشتە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا.
بڕیارە لە سەردانەکەیدا سودانی چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە ئەنجامبدات.
ئامانج لە گەشتە دەرەکییەکەی سودانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و ئەنجامدانی چەند رێککەوتنێکە لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە.