ئەنجومەنی وەزیران: لە هەوڵەكانمان بۆ دابینكردنی مووچە بەردەوامدەبین

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبووەوە بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، لە هەوڵەكانیان لەگەڵ حكومەتی عێراق بۆ دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامدەبن.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەدا، دارا رەشید وەزیری پلاندانان، راپۆرتێكی دەربارەی بەڕێوەچوونی قۆناغی فۆڕمی خێزانی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی كوردستان و هەنگاوەكانی دیكەی پڕۆسەكە خستەڕوو كە بەسەركەوتوویی بەڕێوەچوو.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا بابەتی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، بە تایبەتی بۆ هەر سێ مانگی 10 و 11 و 12ی ئەمساڵ باسكراوە، جەخت لەوەكرایەوە كە حكومەتی هەرێم، لە هەوڵەكانی بەردەوامە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بۆ دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و هەروەك لە دوا كۆبوونەوەی نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی جەختیلێكراوەتەوە پێویستە بابەتی مووچە، تێكەڵی هیچ كێشە و ناكۆكییەكی سیاسی نەكرێت و وەك ناوچەكانی دیكەی عێراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش بدرێت و وەك شایستەی یاسایی خۆیان لە بەرامبەر وەزیفەكانیان، هاوشێوەی هاوتاكانیان لە ناوچەكانی دیكە.

بابەتی پێشتر

حكومەتی هەرێم لەسەر مووچە روونكردنەوەیەكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

وەفدێکی باڵای یەکێتی لە هەولێر سەردانی کۆمەڵی دادگەری کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share