ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی هاوکاری وڵاتەکەی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات

ڕۆژنامەی تاگەسشپیگل-ی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، لە ساڵی ڕابروودا ئەڵمانیا ملیۆنان یۆرۆ هاوکاری ڕۆژئاوای کوردستانی کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەکە کە ئەمڕۆ 12 ی شوبات بڵاوکراوەتەوە تێیدا هاتووە، ” حکوومەتی ئەڵمانیا لە ساڵی 2020 دا بە بڕی 14  ملیۆن یۆرۆ لە بوارەکانی تەندروستی و پاکوخاوێنی و خۆراکدا هاوکاری ڕۆژئاوای کردووە”.

زانیارییەکانی ڕۆژنامە ئەڵمانیەکە ئەوە ئاشکرا دەکەن، کە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا وتویەتی، ئەوان پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە ئیدارەی خۆسەری دیموکراتییەوە نییە لە ڕۆژئاوا، بەڵکو هاوکارییەکان لەلایەن ڕێکخراوە نا حوکمییەکانەوە گەیشتووەتە ڕۆژئاوا.

ڕۆژنامەی تاگەسشپیگل ئاماژە بەوەدەکات، “تورکیا بەشێک لەناوچە ستراتیژییەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی داگیرکردووە و ئەو داگیرکارییەش لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە چەندینجار سەرکۆنە کراوە”.

تاگەسشپیگل لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەیدا باسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، “هەرێمی کوردستان دانپێدانراوە و لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی دژی داعش هاوکاری دەکرێت، بۆ نموونە ئەڵمانیا بەشدارە لە مەشقپێکردنی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كارەبای سلێمانی: بەهۆی پارەنەدانەوە کارەبای کەسمان نەبڕیوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی پارەنەدانەوە، کارەبای هیچ هاوڵاتییەکیان نەبڕیوە. سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لە چەند کاتژمێری داهاتوو نرخی بەنزین بەرزدەکرێتەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاشکرایکرد، لە چەند کاتژمێری داهاتوو، نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین بەرزدەکرێتەوە. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی…
Total
0
Share