کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەردەوامدەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەینێ لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بارانبارین بەردەوامدەبێت.

 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان نیمچەهەور و هەوری باراناوی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان بارانبارین لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت، هەروەها خێرایی با لە گەڵیدا چالاک دەبێت، لە پاشنیوەڕۆوە هەندێک شوێن بارانی بە لێزمە و هەورەبرووسکە هەیە، هەروەها پێشبینیدەکرێت بارینی بەفرێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان، هەروەها چالاکی با هەندێک کات بۆ سەروو 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرزدەبێتەوە.

ئاشکراشیکرد، سبەی یەکشەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان بارانبارینی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت، لە هەندێک کات و شوێن، بارانی بە لێزمە و هەورەبرووسکە هەیە، هەروەها پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 30 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی

دهۆک: 29 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 32 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی

سۆران: 27 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆری عێراق: بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دوو داواکراو لە هەڵەبجە دەستگیرکران

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاشکرایکرد، هێزی دژە تیرۆری عێراق بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی توانیویانە دوو چەکداری…
Total
0
Share