وەرزشکارێکی ‌‎13‎ ساڵان سەرنجی جیهان بەلای خۆیدا رادەکێشێت

ڤایڤهاب سوریاڤانشی، ئەو وەرزشکارەیە کە بەهۆی ‏لێهاتووییەکەیەوە سەرنجی جیهانی بەلای خۆیدا راکێشاوە، بەجۆرێک لەلایەن ‏دەوڵەمەندترین یانەی هیندستانەوە گرێبەستێکی ‌‎خەیاڵی لەگەڵدا ئەنجامدەدرێت.

بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، بەهای گرێبەستەکە بۆ ڤایڤهاب، زیاتر لە ‌‎11‌‏ ‏ملیۆن روپیەی هیندییە، کە دەکاتە نزیکەی ‌‎131‌‏ هەزار دۆلاری ئەمریکی، ئەوەش وایکردووە سەرنجی جیهان بەلای خۆیدا رابکێشێت.

ڤایڤهاب لەدایکبووی ساڵی ‌‎2011ە‌‏ و یاریزانی وەرزشی کریکێتە، دوای ئەوەی ‏ئاستێکی بەرز لە وەرزشەکەدا پێشکەشدەکات و تەنها لەیەک یاریدا ‌‎41‌‏ پۆینت ‏تۆماردەکات، دەبێتە جێی سەرنجی میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکان، هەربۆیە لە لایەن ‏یانەی ‏Rajastan Royal‏ کە دەوڵەمەندترین یانەی وەرزشیی کریکێتە لە ‏هیندستان، گرێبەستێکی خەیاڵی لەگەڵدا ئەنجامدەدرێت، کە هیچ کەسێکی ‏بوارەکە لەو تەمەنەدا گرێبەستی هاوشێوەی لەگەڵدا نەکراوە.‏

بابەتی پێشتر

نرخی کارەبای سیتییەکان دیاریکرا

بابەتی دواتر

پرۆفیسۆرێکی زانکۆی هارڤارد توێژینەوەیەک لەسەر شێخ مەحمودی حەفید ‏ئەنجامدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زێدان دەبێتە ڕاهێنەری کوێ؟

زێدان جارێکی تر پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەى مارسیلیای ڕەتکردەوە و چاوەڕێی ئەوەیە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەیەکی گەورە بگرێتە ئەستۆ. بە…
Total
0
Share