رۆژنامەنووسێکی فرانس پرێس لە ئۆکرانیا کوژرا

ئاژانس فرانس پرێس رایگەیاند رۆژنامەنووس ئارمان سۆڵدین، لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بە هۆی هێرشی مووشەکییەوە لە نزیک باخموت لە ئۆکرانیا کوژرا.

فرانس پرێس رایگەیاندووە، ئارمان سۆڵدینی تەمەن 32 ساڵ، بەهۆی بۆردومانی مووشەکی روسیا لە ئۆکرانیا لە نزیک شاری باخموت کوژراوە.

ئاژانسەکە دەڵێت، ئارمان بەرپرسی هەواڵ و ڤیدیۆی تایبەت بووە بە ناوچەکانی شەر لە ئۆکرانیا.

بەپێی ئەو ژیاننامەیەی فرانس پرێس سەبارەت بە رۆژنامەنووسەکەی بڵاویکردووەتەوە، ئارمان سۆڵدین لە شاری سەرایڤۆ لەدایکبووە، یەکێک بووە لە یەکەم بۆسنەییەکان کە لە سەرەتای ساڵی 1992دا گواستراوەتەوە بۆ فەرەنسا، ئەو کاتە تەمەنی یەک ساڵ بووە.

بابەتی پێشتر

زانستی پزیشکی تەمەنێکی نوێ بۆ پشکنینی شێرپەنجەی مەمک دیاریدەکات

بابەتی دواتر

ئەوەی هەمووان چاوەڕوانی بوون وەتس ئاپ دەیكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share