پرۆفیسۆرێکی زانکۆی هارڤارد توێژینەوەیەک لەسەر شێخ مەحمودی حەفید ‏ئەنجامدەدات

دەیڤد پاتێل، پرۆفیسۆر لە زانکۆی هارڤارد، بەمەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەیەک لەسەر ژیان و ‏مێژووی شێخ مەحمودی حەفید سەردانی شاری سلێمانی دەکات و لەگەڵ بەشێک ‏لە ئەندامانی بنەماڵەکەی کۆدەبێتەوە.‏

سەرمەد لەتیف، نەوەی شێخ مەحمودی حەفید، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ‏پرۆفیسۆر دەیڤد پاتێل ماوەی چەند رۆژێکە سەردانی شاری سلێمانی ‏کردووە و لەگەڵ نەوەکانی شێخ مەحموددا کۆبووەتەوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی ‏توێژینەوەیەکی بەراوردکاری لەسەر ژیان و مێژووی شێخ مەحمود.‏

‏دەشڵێت، ئامانجی سەرەکیی ئەو پرۆفیسۆرە لە هەڵبژاردنی توێژینەوەیەکی لەو جۆرەدا، بریتیبووە لە ‏شیکردنەوەی هەڵوێستە مێژووییەکانی شێخ مەحمود و سەرنج خستنەسەر هەرێمی ‏کوردستان و پەیوەندییەکانی بە شۆڕش و گەلانی دیکەی ناوچەکەوە، لە ساڵانی رابردوودا.‏

باسی لەوەش کرد، “دەیڤد پاتێل، شارەزای بواری سیاسەتی نێودەوڵەتییە و لەهەمانکاتدا، ‏پرۆفیسۆرێکی کارامەیە لە زانکۆی هارڤارد کە یەکێکە لەزانکۆ بەناوبانگەکانی ‏جیهان، هەڵبژاردنێکی بابەتێکی لەمجۆرەش بایەخی تایبەتی بۆ گەلەکەمان هەیە”.

شێخ مەحمود بەرزنجی، یان مەحمود حەفیدزادە، ساڵی 1878 لەدایکبووە، لە 9ی تشرینی یەکەمی 1956 کۆچی دواییکردووە، بە شێخ مەحمودی نەمر ناسراوە، سەرکردەیەکی کوردە کە زنجیرەیەک راپەڕینی دژی دوژمنانی کورد ئەنجامداوە.

بابەتی پێشتر

وەرزشکارێکی ‌‎13‎ ساڵان سەرنجی جیهان بەلای خۆیدا رادەکێشێت

بابەتی دواتر

دهۆك.. رووداوێكی سەختی هاتوچۆ چوار قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share