کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلی بەفر و باران کۆتاییدێت و سبەینێ پلەی گەرمی بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنووری و بەرزەکان ئەگەری کەمێک بەفر دەبێت، سەنتەری پارێزگاکان و سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی دیکە تاوەکو کاتەکانی دواینیوەڕۆ ئەگەری بارانبارینی پچڕپچڕی هەیە، لە کاتەکانی ئێوارە کەشەکە جێگیردەبێت و کاریگەریی ئەم شەپۆلە بارانبارینەی رووی لەناوچەکەمان کردبوو کۆتاییدێت، ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆڕێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ نزمدەبێتەوە.
دەشڵێت، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، پلەی گەرمی لە کاتەکانی بەیانی بە چەند پلەیەک نزمدەبێتەوە لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ سفر پلەی سیلیزی یان بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت .
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 13 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 11 پلەى سیلیزى
دهۆک : 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 12 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 2 پلەى سیلیزى
سۆران : 10 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى