بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، تۆمەتباری کوشتنەکەی شەوی رابردووی گەڕەکی ئازادیی شارەکە، دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە گەڕەکی ئازادیی شاری هەولێر، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، شەڕ لە نێوان دوو دراوسێ دروستبووە و تەقە کراوە، کە بووەتەهۆی کوژرانی هاوڵاتییەک و برینداربوونی هاوڵاتییەکی دیکە، دواتر تۆمەتبارەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتبوو.
دەشڵێت، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لە کاتی بەرەبەیان تۆمەتبار (ک ، ع ، ح) دەستگیرکرا و رێکاری یاسای بەرامبەری گیراوەتەبەر.