بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 149 هەزار و 650 دیناری عێراقی بوو.

ئەمە لە کاتێکدایە، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاندووە، لە ساڵی داهاتوودا شێوازێكی نوێ بۆ حەواڵەی پەیوەست بە هاوڵاتییان دەستپێدەكەن هاوشێوەی ئەو هەنگاوەی بۆ حەواڵەی بازرگانی گرتیانە بەر.

ئاشکراشیکرد، دۆخی نەختینەی عێراق لە ئاستێکی زۆر باشدایە و قەبارەی یەدەگی بیانیش زیادیکردووە.

 

بابەتی پێشتر

بەم رێگایە خۆت لە چەوری سەر جگەر رزگاربکە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share