سبەی بڕە پارەیەك بەسەر ئەم كەسانەدا دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی هەولێر دەڵێت،”جووتیاران ئاگاداردەكەینەوە، سبەی چوارشەمە دابەشكردنی چەكی جووتیاران لە زنجیرە دوو هەزار و 881 تاوەكو سێ هەزار و 50 دەستپێدەكات كە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی هەولێر كردووە”.

لە راگەیەندراوەدا هاتووە، سبەی لە سایلۆی قوشتەپە چەكی جووتیاران لە زنجیرە 936 تاوەكو زنجیرە 1010 كە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی قوشتەپە كردووە، لە سایلۆی قوشتەپە چەك وەردەگرن.

دەشڵێت، “جووتیارانی شاری كۆیە چەكی پارەی گەنمەكانیان وەردەگرن، كە لە زنجیرە 102 تاوەكو زنجیرە 161 دەستپێدەكات، ئەوانەی گەنمەكانیان رادەستی گۆڕەپانی كۆیە كردووە و لە سایلۆی قوشتەپە چەك وەردەگرن”.

بابەتی پێشتر

بەفربارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتەوە

بابەتی دواتر

كاتی ناردنی مووچە راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ…
Total
0
Share