لە گوندێكی باكووری كوردستان یەدەگی زێڕ دۆزرایەوە

لەگەڵ ئەوەی ڕاگەیەندرا یەدەگی زێڕ لە ناوچەكەیاندا بوونی هەیە، دانیشتووانی گوندێكی سەربە شاری ئاگری لە باكووری كوردستان لێوان لێو بوون لە دڵخۆشی، كە دەبێتە هۆی گەشەپێدانی ئابوریی گوندەكەیان.

محێدین غوڵاڵ، سەرۆكی سندوقی دڵنیایی و پێدراوە داراییەكانی توركیا ئاشكرایكرد، یەدەگی زێڕیان لە گوندێكی ویلایەتی ئاگری دۆزیووەتەوە كە دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی توركیا.

پێشبینیكراوە، دەرهێنانی یەدەگی زێڕی گوندی “مەلا قەرە”ی باكووری كوردستان هەلی كار بۆ 500 كەس دابین بكات، كە خودی گوندەكە 70 خێزانی تێدایە.

لەوچوارچێوەیەدا، كارەكانی دروستكردنی ڕێگا و ئامادەكردنی ژێرخانی كاركرد بۆ پرۆژەی دەرهێنانی زێڕ دەستیان پێكردووە.

هاوڵاتییانی ئەو گوندە و ناوچەكە بەگشتی، دڵخۆشن بەو پێشهاتە و چاوەڕوانن داهاتوویەكی باشی ئابورییان بۆ دەستەبەر بكات.

بڕیاریشە كۆمپانیایەكی تایبەت بۆ دەرهێنانی زێڕی ئەو گوندە، لە نیسانی 2021دا بنكەی خۆی لەو شوێنە جێگیر بكات و كارەكانی دەستپێبكات.

بابەتی پێشتر

گیانى باوکە تۆ لە کوێى

بابەتی دواتر

مەترسیدارتر لە كۆرۆنا.. شێرپەنجەیەك ڕەحم بە ژنانی جیهان ناكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share