وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی خوێندکاران دەرکرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 100%ی دەرچووانى کەرکوک و شەنگال و خانەقین و ناوچە دابڕاوەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەفەرمانى د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، 100%ی دەرچووانى کەرکوک و شەنگال و خانەقین و ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران کەژمارەیان نزیکەى 1000 خوێندکارە.

د. ئارام محەمەد قادر رایگەیاند، چەندین ساڵە کارئاسانى تەواومان کردووە بۆ وەرگرتنى خوێندکاران و قوتابیانى ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، بەتایبەت ئەو خوێندکار و قوتابیانەى لە خوێندنگە کوردییەکان دەخوێنن بۆ ئەوەى دەرفەتى خوێندنیان بۆ بڕەخسێنین لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.

هاوکات، وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى داوا لە سەرجەم وەرگیراوان دەکات دواى دۆزینەوەى شوێنى وەرگرتنیان لە وێبسایتى ڕێگەى زانکۆ (regayzanko.com)، پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکانیان بکەن بەمەبەستى ئەنجامدانى مامەڵەى دەستبەکاربوون لە زانکۆ و پەیمانگەکان لە هەرێمى کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: هاتوچۆی بارهەڵگر لە سەیرانگەکان لە کاتژمێر 7ی بەیانی تاوەکو  12ی شەو قەدەغەیە

هاتوچۆی سلێمانی، ڕیاگەیاند، هاتوچۆی بارهەڵگر لە سەیرانگەکان لە کاتژمێر 7ی بەیانی تاوەکو  12ی شەو قەدەغەیە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی،…
Total
0
Share