كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆتاییهات و بڕگەیەكی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای بودجە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە لە كۆبوونەوەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای بودجە بۆ ساڵەكانی 2023، 2024 و 2025 كرا.
لە كۆبوونەوەكەدا چەند پڕۆژەیاسایەكی دیكە خوێندنەوەیان بۆ كراوە و دواتر كۆبوونەوەكە هەڵگیرا.