هەڵۆ مستەفا عەسکەری وەک وەزیری ژینگەی عێراق متمانەی پێدرا

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ هەڵۆ مستەفا عەسکەری وەک وەزیری ژینگە هەڵبژێردرا.

د بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە دەستپێکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بە زۆرینەی دەنگ هەڵۆ مستەفا عەسکەری لە شوێنی نزار ئامێدی وەک وەزیری ژینگە هەڵبژێدرا.

لە دوای هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمە یەکەم کۆبوونەوەیە بە ئامادەبوونی مەحمود مەشهەدانی بەڕێوەبچێت.

بڕیارە هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024، 2025ە، کە هەمواری بڕگەی خەرجی و داهات و بڕی تێچووی بەرمیلێك نەوتی بەرهەمهێندراوی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی یەکێتی دیاری بە کەسوکاری شەهیدانی ‌‎16‎ی ئۆکتۆبەر دەبەخشێت

بابەتی دواتر

د. نەرمین مەعروف: نابێت کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروستبکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جڤاتى نیشتمانیی گۆڕان ده‌سته‌یه‌كى ڕاگوزه‌ر بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت ‏

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ جڤاتى نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌سته‌یه‌كى ڕاگوزه‌ریی حه‌وت بۆ نۆ ‏كه‌سی بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ هه‌ڵبژێرێت.‏ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌…
Total
0
Share