ژمارەیەک خوێندکاری دیکە لە زانکۆکان وەرگیران

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم وەرگرتنی (698) خوێندکارى دیکەی لە زانکۆکان راگەیاند.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامى پڕکردنەوەى کورسیى بەتاڵ (698) خوێندکارى دیکە لە زانکۆکان وەرگیران.

باس لەوەش دەکات، دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا له‌ پێناو رەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچووانى قۆناغى 12ی ئامادەیى ئەوانەى ناویان لەهیچ شوێنێک نەهاتبووەوە، دەرگاى پێشکەشکردنى کردەوە، لەئەنجامدا (698) قوتابى/ خوێندکارى دیکە بە شێوازى (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێى کۆنمرەکانیان بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025) گەڕایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیستی سەوزی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان:  تەنها بە تەوتین کێشەی مووچە کۆتایی دێت

لیستی سەوزی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەهەموو شێوەیەک پشتگیریی رەتکردنەوەی هەژماری من لەلایەن بافڵ…
Total
0
Share