لە سبەینێوە دەستدەكرێت بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، سیستمی پەیڕۆڵ كاراكراوە و لە سبەینێوە دەستدەكرێت بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم تاوەكو بۆ بەغداد بنێردرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، ژمێریاریی فەرمانگەكان لیستەكە بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەدەكەن دواتر دەنێردرێت بۆ گەنجینەكان و پەسەنددەكرێت رەوانەی بەغداد دەکرێت.

هەر ئەمڕۆ د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چاوەڕواندەكرێت بەر لە جەژن بەغداد مووچەی مانگی پێنج بنێرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share