کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، بەفر و باران بارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە سفری سەدی.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە لەدوای نیوەڕۆ ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو پاشان کاریگەری شەپۆلی باران بارین چالاک دەبێتەوە لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان، ماوەی دابارین لەنێوان کاتەکانی دوای نیوەڕۆ تاوەکو درەنگانی شەو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت و لە لووتکەی شاخە بەرزەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.، پلەکانی گەرما نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن.
ئاشکراشیکرد، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، نزمترین پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە لە (2-5) پلە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نزیک دەبێتەوە لە (سفر)ی پلەی سیلیزی و لە هەندێک ناوچە بۆ ژێر(سفر) ی پلەی سیلیزی دادەبەزێت.