خێرایی رێگەپێدراو لەسەر رێگای سلێمانی – چەمچەماڵ دیاریکرا

بڕیارە لە سبەینێوە کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای سلێمانی – چەمچەماڵ بکەونەکار و بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانیش خێرایی رێگەپێدراوی لەسەر رێگاکە بڵاوکردەوە.

بەپێی ئەو خێراییەی هاتوچۆی سلێمانی دیاریکردووە، شۆفێران دەتوانن لە پردی تاسڵوجە – بازگەی تاسڵوج بە خێرایی 80 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا ئۆتۆمبێلەکانیان لێبخوڕن، لە بازگەی تاسڵوجە – کانی شەیتان 100 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا و لە کانی شەیتان – تەکیە 80 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا بڕۆن.

 

هەر بەپێی ئەو خێراییەی دیاریکراوە، ئاستی تەکیە 60 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا، لە دوای تەکیە بۆ چەمچەماڵ 100 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا و چەمچەماڵ-بانی مەقان 80 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا رێگەپێدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد

بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە،…
Total
0
Share