شارەوانیی سلێمانی: تێکشکاندنی موڵکی گشتی، بریندارکردنی جوانیی شارە

شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، تێکشکاندنی موڵکی گشتی، بریندارکردنی جوانیی شارە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، پارک، باخچە و شوێنە گشتییەکان، موڵکی هەموومانن؛ شوێنی ئارامی، جوانی و هەناسەدان و پشوودانی دانیشتووانی شارن، بە داخەوە هەندێک لە پێداویستیی ناو پارکەکە وەک شوێنی فڕێدانی خۆڵ و جێگای دانیشتن و پشوودانی هاوڵاتییان بە شێوەیەکی نەگونجاو تێکشکێندراون، ئەوەش تەنیا زیان بە کەلوپەلی گشتی ناگەیەنێت، بەڵکو بریندارکردنی جوانی و ماندووبوونی ئەو دەستانەیە کە بە شەونخونی خزمەتی ئەم شوێنانە دەکەن.

دەشڵێت، داوا لە هەموو هاوڵاتییان و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەین سەرنج و بۆچوونی خۆیان لەسەر پاراستنی موڵکی گشتی و ڕێگرتن لە هەر هەڵسوکەوتێکی زیانبەخش بخەنەڕوو، بەشداربن لە هەڵمەتی هۆشیاریی پاراستنی موڵکی گشتیی، چونکە دواجار پاراستنی باخ و سەوزاییەکانیش، پاراستنی وێنە و ناسنامەی شارەکەمانە.

ئەوەش دەڵێت، تکایە با بە هەستی بەرپرسیارییەوە دەست بە دەستەوە بدەین بۆ ئەوەی شوێنە گشتییەکانمان هەمیشە جوان، پاک و ئارامبەخش بهێڵینەوە بۆ ئێستا و داهاتووی نەوەکانمان.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكپۆشی جلوبەرگی پێشمەرگە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، بڕیاردرا یەكپۆشی جلوبەرگی پێشمەرگە بخرێتەبواری جێبەجێكردنەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە، بەسەرپەرشتی بۆردی چاكسازی…
Total
0
Share