شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین و سەرما روو لە هەرێم دەكات

شەپۆلێكی بارانبارین و سەرما روو لە هەرێم دەكات وەك ئەوەی شارەزایەكی كەشناسی ئاماژەی پێدەكات و وادەی كۆتاییهاتنی خۆڵبارینیش رووندەكاتەوە.

هاوكات بارانبارین، ئەمڕۆ شەپۆلێکی خۆڵبارین شاری سلێمانی و دەورووبەری گرتەوە.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، شەپۆلی خۆڵبارینەکە تاوەکو بەرەبەیانی سبەینێ بەردەوام دەبێت.

وتیشی، “شەپۆلەکە مەودای بینینی بە رێژەیەکی زۆر کەمکردۆتەوە”.

ئەو شارەزایە باسی لەوەشكرد، لە رۆژانی داهاتوودا شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و سەرما روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە بە كەمكردنەوەی نهێنی گەرمكەرەوە بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات

وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی كەمكردنەوەی نهێنییەوە گەرمكەرەوە “سۆپا” بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات، لەوبارەیەوە كۆمپانیاكان بانگهێشت دەكات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری بكات…
Total
0
Share