هەردوو وڵاتی کۆریای باشور و مالیزیا چەند رێککەوتنێکیان ئەنجامدا

هەردوو وڵاتی کیشوەری ئاسیا، کۆریای باشور و مالیزیا چەند رێککەوتنێکیان ئەنجامدا لە بوارەکانی، ئابووری، پیشەسازی، سەربازی.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە، هەریەکە لە هان دووک سوو، سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشور و ئەنوەر ئیبراهیم، سەرۆک وەزیرانی مالیزیا کۆبوونەوەیەکیان لە شاری سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشور، ئەنجام داوە و تیایدا تاوتوێی کۆمەڵێک رێککەوتن کراوە .

لەناو رێککەوتنەکاندا، هەردوو وڵات بریاریان داوە لە کەرتی پیشەسازیدا هاوکاری یەکتر بکەن و گرنگی زیاتر بدەن بە کانزا سروشتییەکان، هەروەها لەبواری سەربازیشدا هاوکاری یەکتر دەکەن لەرێگای ناردنی چەک و سەرباز و تەقەمەنی جۆراوجۆر بۆ یەکتر، پاشان بەگرنگییەوە باس ووزەی خاوێن کراوە و هەردوو وڵات پرۆژەی هاوبەشیان بۆ بوارەکە خستووەتەروو.

هاوکات، هەنگاوەکانی کۆریای باکور، جەنگی غەززە و ئیسرائیل، قەیرانە ئابوورییە جیهانییەکان، بەشێکی دیکەبوون لە بابەتی کۆبوونەوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی  F-16بووە هۆی دوورخستنەوەی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیا لە کارەکەی

دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جۆری F-16، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا بڕیاری دوورخسنتەوەی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیای دەرکرد. دوورخستنەوەی میکۆلا…
Total
0
Share