راگەیەندراوێک لە کەشناسیی هەرێمەوە لەبارەی گەیشتنی شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی سەرما روو لە هەرێم دەکات و پلەی گەرمی زیاتر لە 10 پلە دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لە زۆربەی ناوچەکان بە جۆرێک لە ناوچە شاخاوییەکان رێژەکەی زیاتر دەبێت و لە ناوچە سنوورییەکان دابارین بەشێوەی تێکەڵەی بەفر و باران دەبێت، لەکاتەکانی شەودا کاریگەری لاواز دەبێت.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ نمە باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک لە کاتەکانی بەیانی پاشان لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەی دابارین زیاد دەبێت بەرەو تەواوی ناوچەکانی هەرێم و پێشبینی بڕێکی باش بەفربارین دەکرێت بەنزیکەی 8-10 سانتیممەتر و بە تایبەتی لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتدا، لەکاتەکانی درەنگ کاریگەری لاواز دەبێت.

سەبارەت بە دابەزینی پلەی گەرمی کەشناسیی هەرێم باسیلەوەکردووە، ئەمڕۆ نزم بوونەوەیەکی بەرچاو لە پلەی گەرمی روودەدات بە شێوەیەک لە ناوچە شاخاوییەکان 6-7 پلە و دەڤەری بادینان ( 8-10)پلە نزمدەبێتەوە بەراورد تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەڵەبجە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share