وەزارەتی دارایی لەبارەی موچە نەدراوەکانەوە ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەبارەی موچە نەدراوەکانی چوار ساڵی ڕابردوو، ڕونکردنەوە دەداتە موچەخۆران و دەڵێت، بەشێک لە موچەکان قەرزە لای حکومەتی عێراق.

لە ڕونکردنەوەیەکدا وەزارەتی دارایی دەڵێت، ” موچەی حەوت مانگی ساڵی رابردوو واتە ساڵی 2020 بە قەرز لەسەر بەغداد ئەژمارکراوە و موچە فەوتاوەکانی 2016 و 2017 لەسەر حکومەتی هەرێم ئەژمارکراوە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمدا هاتووە، ” موچەی مانگەکانی ساڵی دارایی 2016 و 2017 وەکو خۆی بە (موچەی شایستەیی نەدراو) ئەژماردەکرێت و موچەی مانگەکانی (ئایار، حوزەیران، تەموز، نیسان، ئاب، تشرینی دووەم، کانونی یەکەم)ی ساڵی 2020 بکرێت بە قەرز لەسەر حکومەتی فیدڕاڵی عێراق، چونکە موچەی نەناردووە.

بابەتی پێشتر

سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی كنگر

بابەتی دواتر

قاعیدە دەبێتە خاوەنی "بن لادن"ێكی نوێ بەڵام مەترسیدارتر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک لە سلێمانی خۆی کوشت

بەرێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا گەنجێک لە کافتریایەکی گەڕەکی ڕزگاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.…
Total
0
Share