بەرێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی فۆڕمی خۆراك دەستپێدەكات و منداڵی تازە لەدایكبووش تۆماردەكرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەرێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەسەرەتای ساڵی نوێیوە پڕۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی فۆڕمی خۆراك دەچێتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە و هاوكات ناوی ئەو منداڵانەی تازە لەدایكبوون تۆماردەكرێن.
وتیشی، “پڕۆسەكە لەرێگای ئەپلیكەیشنەوەیە و هیچ قورسییەكی تێدانییە، ئامانجی سەرەكیشمان لە پڕۆسەی بە دیجیتاڵكردنی فۆڕمی خۆراك ئاسانكارییە بۆ هاوڵاتییان تاوەكو بتوانن بەشێوەیەكی باشتر سوودی لێوەربگرن”.