پێنج راوچی دەستگیرکران

لە سنوورى چەمچەماڵ پێنج راوچى دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دواى ئەوەى لەلایەن ئاسایشى رۆژئاواى سلێمانى پێنج راوچیان دەستگیرکرد و رادەستى مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى چەمچەماڵ کران  کە دوو ئاژەڵى کێوى (ئاسک)یان راوکردبوو، بەڵام بەهۆى تێکچوونى گوشتى ئاژەلەکان لەناوبران و هاوکات توانیان دەست بەسەر سێ چەکى کڵاشینکۆف و 200 فیشەکى کڵاشنکۆف و پێنج مەغزەن و یەک چەکى تاپڕ و حەوت فیشەکى تاپڕ و یەک دەمانچە و 14 فیشەک و سێ چەقۆ و سێ لایت و حەوت مۆبایل و ئۆتۆمبێلێکدا بگیرێت .

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە و بەمەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسای رادەستی دادوەر کران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەشڵێت، ئێستا دیاردەى راوکردنى ئاژەڵە کێویەکان لەلایەن راوچییەکانەوە لە زۆرێک لە سنوورەکان دووبارە دەبێتەوە، ئەفسەر و کارمەندانی پۆلیسی دارستان بەشێوەی مەفرەزەی گەڕۆک و خاڵی چاودێر بەچڕی و بە وردی چاودێریی سنورە شاخاویەکان دەکەن.

May be an image of fishing rod and text

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی بۆ باشكردنی دۆخی شێڵتەری ئاژەڵان ڕاوێژ بە ڕێكخراوەكان دەكات

بەمەبەستی تاوتوێكردنی دۆخی شێڵتەری ئاژەڵان و باشتر ڕێكخستنی، شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ ڕێكخراوەكانی دۆستی ئاژەڵان دەكات. لە بانگەوازێكدا…
Total
0
Share