جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كێشەی گواستنەوەی پارە لە دوو رۆژی داهاتوودا چارەسەردەكرێت و مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت.
ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو پارەیەی لە بودجەدا بۆ پشكی هەرێم دیارییكراوە بەشی سێ مانگی مووچە دەكات و تەنها پێویستی بە گواستنەوە هەیە و وەزیری دارایی عێراق ئەوەی نەكردووە و دوای سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان ئەو كێشەیە چارەسەردەكرێت.
جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی جەختیكردەوە و وتیشی، “كێشەی گواستنەوەی پارە لە دوو رۆژی داهاتوودا چارەسەردەكرێت و مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت و چاوەڕواندەكرێت مووچەی مانگی 10 و 11 بە یەك پاكێج و لە یەك مانگدا خەرجبكرێت”.