تەقینەوەیەک لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەریتانیا روویدا

دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک بینای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەریتانیا بیسترا پۆلیسیش رایدەگەیەنێت دۆخەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە.

ئەمڕۆ هەینی دەنگۆی ئەوە لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەوە کە تەنێکی نامۆ کە شێوەی لە تەقەمەنی دەچێت، لە نزیک بینای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەریتانیا کە دەکەوێتە بەشی باشووری شاری لەندەن دانراوە.

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆکان بە زوویی پۆلیس گەیشتنە ناوچەکە وێڕای داخستنی رێڕەوەکانی سەر باڵیۆزخانەکە، تەنە نامۆکەیان تەقاندەوە بێ ئەوەی هیچ زیانێکی بەدواوە بێت.

پۆلیسی بەریتانیا ئاشکرایکرد، دۆخی ناوچەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامن.

 

بابەتی پێشتر

ناسنامەی یەکێکی دیکە لە بەتەمەنترین هاوڵاتییەکانی عێراق ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

وەزیری دەرەوەی عێراق مەترسییەک ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوت بە كەمتر لە 90 دۆلار مامەڵەی…
Total
0
Share