لیوا یەحیا رەسوڵ: هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنی لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا تۆمارنەکراوە

لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان، رایگەیاند لە ماوەی دوو رۆژی سەرژمێریەکەدا هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنی تۆمارنەکراوە.

یەحیا رەسوڵ ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری کۆتاییهێنان بە قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە سەرژمێری دانیشتووان یان درێژکردنەوەی پەیوەستە بە خەمڵاندنەکانی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ سەرژمێری و وەزارەتی پلاندانان.

وتەبێژەکەی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق وتیشی، “لەماوەی دوو رۆژی سەرژمێرییەکەدا هیچ سەرپێچییەک نەبووە، هاوکارییەکی زۆری هاوڵاتییان لەگەڵ تیمەکانی سەرژمێری دانیشتووان و هێزە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان بەدیکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، قەدەغەی هاتوچۆ هاوکار بوو بۆ دەستەبەرکردنی رەوتی رێکوپێکی پڕۆسەی سەرژمێری بە پابەندبوونێکی زۆر لەلایەن هاوڵاتییانەوە، باقی رێکارەکانی سەرژمێریش بەپێی وەزارەتی پلاندانان تا دەیەمی کانوونی دووەمی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو قەرەبووی کورتهێنانی یەدەگی ئاوی لە عێراق کردووەتەوە

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، بارانبارینی چەند رۆژی رابردووی ناوچەکانی هەرێمی کورستان کاریگەری ئەرێنی هەبووە لەسەر کەمکردنەوە و…
زیاتر ببینە

نەتەوە یەكگرتووەكان: پێویستە لایەنەكان لە پێناو بەرژەوەندیی عێراقدا گفتوگۆ بكەن

نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق (یۆنامی) ڕایدەگەیەنێت، ماوەی چەند ساڵێكە عێراق بەدەست چەندین كێشەیەكەوە دەناڵێنێت، بەڵام ئەو كێشانەی بەرۆكی…
Total
0
Share