بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر خەڵكی هەولێر بە “عەشایەر و چەكدار” ناو دەبات

وتەیەكی بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر كە خەڵكی پارێزگاكەی بە “عەشایەر” ناوبردووە، ڕەخنەی بەدوای خۆیدا هێناوە.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستادا سەبارەت بە زیادبوونی ڕوداوەكانی تەقەكردن لە هەولێر، دلێر نەجاڕ، بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر وتی، “خەڵکی هەولێر عەشایەرن و زۆربەی ماڵەکان چەکیان تێدایە”.

پاش ئەو وتانەی، بەشێك لە هاوڵاتییانی شارەكە لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووكەوە ڕەخنە لە بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر دەگرن.

هاوڵاتییەك نوسیویەتی، “عەشایەرەكان بناغەی هەولێر نەك، مافیا و گێرە شێوێن… جەنابی مودیر بوەستە”.

هاوڵاتییەكی دیكەش نوسیویەتی، “شانازی بە عەشایەریی خۆمەوە دەكە”.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی كانونی دووەم، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر ئامارەكانی ڕوداو و چالاكییەكانی پۆلیسی ئەو پارێزگایەی خستەڕوو.

بە گوێرەی ئامارەكان، “لە ساڵی 2020دا 65 ڕوداوی کوشتن هەبوون و بكوژی 61 کەیسی کوشتن دەستگیرکراون”.

دلێر نەجاڕ ئەوەشی ئاشكراكردووە، “پێنج ڕوداوی هەڵکوتانە سەر نەخۆشخانەکان لە ساڵی ڕابردوودا هەبوون، ئەنجامدەرانی دەستگیركراون، هەروەها 32 ڕوداوی تەقەکردنیش هەبوون و 29یان دەستگیرکراون”.

بابەتی پێشتر

شەڕێكی بە كۆمەڵ لە لەندەن "شمشێر و شوشە"ی تیادا بەكارهێندراوە

بابەتی دواتر

حەشدی شەعبی ئەو مەسیحییانە دەگەڕێنێتەوە بۆ دیالە كە ئاوارە بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share