ئومێد خۆشناو: 97%ی دانیشتووانی هەولێر لە سەرژمێری تۆمارکراون

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ لە قۆناغێکی گرنگی جێبەجێکردنی سەرژمێریی گشتیداین و لە 16ی مانگەوە سەرژمێری لە هەولێر دەستیپێکردووە، وتیشی، “97%ی دانیشتووانی هەولێر لە سەرژمێری تۆمارکراون”.

ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیچ گروفتێک لە پارێزگای هەولێر رووینەداوە و کارەکانی سەرژمێری بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچن و بڕیاڕی قەدەغەی هاتوچۆ بەبێ هیچ رێکارێک دەڕوات بەڕێوە و هاوڵاتییان پەیڕەوی بڕیارەکە دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکان و هاوڵاتییان هاوکاری یەکترن و ئەوەش بابەتێکی جێگەی دڵخۆشییە، هاوکات زۆرینەی ئەوانەی خەڵکی ناوچەکانی دیکەن و لە سنووری پارێزگاری هەولێر نیشتەجێبووبوون، بە لێشاو گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان کە ئەوەش بابەتێکی گرنگە و جێگەی پێزانین و تەقدیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی و شاناز ئیبراھیم ئە‌حمە‌د لەگەڵ سەرکردایەتیی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونە‌وە‌

قوباد تاڵەبانی بە یاوەریی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانیی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان کۆبووه‌‌وە‌ بۆ گفتوگۆکردن…
Total
0
Share