سەوزەواتەکان بەوە جیادەکرێنەوە کە رێژەیەکی بەرزی ریشاڵیان تێدایە بەو هۆیەشەوە بژاردەیەکی گونجاون بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە.
شارەزایانی بواری پزیشکی دەڵێن، ئەو بەرهەمە خۆراکییانەی دەوڵەمەندن بە ریشاڵەکان پارێزگاری لە کێشی جەستە دەکەن، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە و دڵ و هەموو جۆرەکانی شێرپەنجە کەمدەکەنەووە.
لێرەدا ژمارەیەک لەو سەوزەواتانەتان پێدەناسێنین کە شەکرە دادەبەزێنن لەوانەش:
-برۆکۆلی
-بیبەری شیرین
-کەلەرم
-قەرنابیت
-سپێناخ
-هیلیۆن