گەر حەبی رێگری لە دووگیانبوون دەخۆیت دەرمانە ئازارشکێنەکان بەکارمەهێنە

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی ئەو ژنانەی حەبی رێگری لە دووگیانبوون دەخۆن، لە کاتی بەکارهێنانی چەند جۆرێک لە ئازارشکێنەکان ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتە زیاتردەبێت.

توێژەران داتاکانی دوو ملیۆن ژنی دانیمارکیان لە نێوان ساڵانی 1996 بۆ 2017 وەرگرتووە، کە تەمەنیان لەنێوان 15 -49 ساڵاندا بووە و هیچ مێژوویەکی نەخۆشییەکانی جەڵتە یان شێرپەنجە یان لابردنی منداڵدانیان یان نەزۆکیان نەبووە.

توێژەران لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا بەردەوام چاودێری داتاکانی نەخۆشەکانیان کردووە، بۆیان دەرکەوتووە نیو ملیۆن ژن کە حەبی رێگری لە دووگیانبوونیان بەکارهێناوە دەرمانە ئازارشکێنەکانیشیان بەکارهێناوە.

لە ئەنجامدا توێژەران  بۆیان دەرکەوتووە هەشت هەزار و 710 ژن لەماوەی ئەو 10 ساڵەدا تووشی جەڵتەی خوێن بوون لەو ژمارەیەش 228 یان دوای مانگێک لە دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەیان گیانیانلەدەستداوە.

هەرچەندە توێژەران هۆکاری روودانی ئەم حاڵەتەیان ئاشکرانەکردووە، بەڵام جەختیان کردووەتەوە پەیوەندی لەنێوان بەکارهێنانی دەرمانی رێگری لە دووگیانبوون و دەرمانە ئازارشكێنەکان و نەخۆشی جەڵتەی خوێندا هەیە، بۆیە پێویستە ژنان لەکاتی بەرکارهێنانی هەر دەرمانێک ئاگاداری کاریگەرییەکانی بن.

 

بابەتی پێشتر

دایک و باوکان لە ساڵی یەکەمی تەمەنی کۆرپەکانیاندا دوو مانگ لە خەو بێبەشدەبن

بابەتی دواتر

مانچستەر لە سانچێز توڕەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share