چەند ئامۆژگارییەک بۆ بەڕۆژووبوونی ئەو کەسانەی نەخۆشیی شەکرەیان هەیە

شارەزایانی تەندروستی رایدەگەیەنن پێویستە تووشبووانی شەکرە ئاگاداری ئەو مەترسییانە بن کە رەنگە رووبەڕوویان ببنەوە لەکاتی رۆژووگرتن لە مانگی رەمەزاندا، لەگەڵ پێویستیی راوێژکردن بە پزیشکێکی پسپۆڕ بۆ بڕیاردانی هاوبەش سەبارەت بە پلانی چارەسەرکردن.

نەخۆشی شەکرە بەو حاڵەتە پێناسە دەکرێت کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا.

کاتێک خۆراک هەرس دەکرێت و دەچێتە ناو خوێنەوە، ئەنسۆلین گلوکۆز لە خوێنەوە دەگوازێتەوە بۆ خانەکان، لەوێدا دەشکێت و وزە بەرهەمدەهێنێت، بەڵام تووشبووانی شەکرە بەدەست نەتوانینی لەشەوە دەناڵێنن لە گۆڕینی گلوکۆز بۆ وزە، یان بەهۆی کەمی ئەنسۆلین، یان کەموکوڕی لە کارەکانیدا.

شارەزایان دەڵێن، خواردنی تەندروست بۆ تووشبووانی شەکرە دوای چەند کاتژمێرێک لە رۆژووگرتن پێویستە، هەروەها پێویستە خۆیان لە شیرینی بەدوور بگرن و جێگرەوەیەکی تەندروستیان بۆ زیاد بکەن، وەک میوە، هەروەها ئەو خۆراکانە هەڵبژێرن کە رێژەی گلایسیمیک (GI)یان کەمە، وەک برنجی بەسمەتی یان دانەوێڵەی تەواو.

هەروەها پێویستە بە درێژایی رەمەزان چاودێریی گلوکۆزی بەردەوام بەکاربهێنن، کە پشکنینی پەنجە لەخۆدەگرێت بۆ پێوانەکردنی گلوکۆزی خوێن، کە خولەک بە خولەک نوێکاری پێشکەشدەکات بۆ ئەوەی بزانیت جەستەت چۆن وەڵامی گۆڕانکارییەکانی گلوکۆز دەداتەوە.

چەند ئامۆژگاریەک بۆ تووشبووانی شەکرە لە مانگی رەمەزاندا بۆ رۆژوویەکی سەلامەت:

  1. ئاگاداری مەترسییەکانی رۆژوو گرتن بە: نەخۆشانی شەکرە دەبێت مەترسییەکانی بەرۆژووبوون هەڵبسەنگێنن بۆ ئەوەی تووشی ئاڵۆزییەکان نەبن، لەوانەیە کەمبوونەوەی شەکری خوێن تەنها پێش نانی بەیانی رووبدات و نەخۆشەکە تووشی نیشانەکانی وەک سەرگێژخواردن، توڕەبوون، ئارەقەکردنەوەیەکی زۆر، لێدانی خێرای دڵ و لەرزین بێت.

بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاستی شەکر لە خوێندا لەوانەیە دوای پارشێوکردن رووبدات و نیشانەکانی بریتین لە: وشکبوونەوەی دەم، ئازاری سک، سکچوون، رشانەوە و هەناسە تەنگی.

  1. کۆنتڕۆڵکردنی کالۆریی بەکارهێنراو: پێویستە بڕی کالۆریی رۆژانە کە جەستە پێویستی پێیەتی هاوسەنگ بێت و بە یەکسانی لە نێوان پارشێو و بەربانگدا دابەشبکرێت بۆ ئەوەی لە دابەزینی شەکری خوێن یان بەرزبوونەوەی شەکری خوێن دووربکەویتەوە.

پسپۆڕی خۆراک دەتوانێت یارمەتیتبدات لە هەژمارکردنی وەرگرتنی کالۆی رۆژانە بۆ هەر ژەمێک.

  1. وەرگرتنی بڕی پێویستی ئاو: کەمبوونەوەی ئاو لە لەشدا دەبێتەهۆی ماندوێتی و سەرگێژخواردن، دڵنیابە لە خواردنی میوە و سەوزە و زەڵاتە لە کاتی پارشێو و بەربانگدا، دووربکەوەرەوە لە شیرینی و خۆراکی دەوڵەمەند بە شەکر و چەوری تێر، ئاوی زۆر بخۆرەوە و دوور بکەوەرەوە لەو خواردنەوانەی کە کافاینیان تێدایە، بەتایبەتی نەخۆشانی شەکرە رەنگە لە مانگی رەمەزاندا زیاتر مەترسیی وشکبوونەوەیان لەسەربێت.
  1. وەرزشکردن بە رێژەیەکی مامناوەند: دەتوانیت وەرزشی مامناوەند بکەیت وەک رۆیشتن یان راکردن، بەڵام دڵنیابە کە بڕێکی باش شلەمەنی دەخۆیتەوە، لەوانەیە پزیشکەکەت پێشنیاری ئەوە بکات کە پێش وەرزشکردن و دوای وەرزشکردن ئاستی شەکری خوێنت بپشکنیت.

پێویستە لە کاتی بەڕۆژووبوون، لە وەرزشی قورس دووربکەویتەوە.

بابەتی پێشتر

دەستبەسەر 10 ماسی راوکراو و 15 تۆڕی راوکردندا گیرا

بابەتی دواتر

"لە مانگی رەمەزاندا دووکانەکانی مەیفرۆشتن دادەخرێن"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share