پارێزگاری کەرکوک: هیچ کێشە و گرفتێک نییە لە بەڕێوەچوونی سەرژمێری لە شارەکەمان

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە پارێزگای کەرکوک بەشێوەیەکی زۆر باش بەڕێوەدەچێت، هیچ کێشە و گرفتێک بوونی نییە.

ربێوار تەها سوپاسی هاوڵاتییانی کرد لە هاوکاریکردنی تیمەکانی سەرژمێریی دانیشتووان و راشیگەیاند هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی سەرژمێری کارەکانی خۆیان بە باشی بەڕێدەکەن.

راشیگەیاند، هەر سەرپێچییەک رووبدات تۆماری دەکەن و رێگە بە هیچ کێشە و گفتێک نادەن و لە رێگەی ژوورێکی عەمەلیاتەوە چاودێری بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە دەکرێت.

رێبوار تەها وتیشی، “هیچ فەرق و جیاوازییەک نییە و هەموو گرفتە تەکنیکییەکان چارەسەرکراون و هیچ رێگرییەک نییە لە هیچ کەسێک و هەر شتێک هەبووبێت چارەسەرکراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانان: شارەكانی عێراق لەبەردەم دیاردەی بەگوندبووندان

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرایكرد، شارەكانی عێراق لەبەردەم دیاردەی بەگوندبووندان. لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق…
Total
0
Share