وەزیری پلاندانان: سەرژمێریی دانیشتووان دەستەبەری باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزاری دەکات

محەممەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان، دووپاتیکردەوە سەرژمێری دانیشتووان بەشداردەبێت لە دەستەبەرکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ئابووری و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان.

وەزیری پلاندانان داوای لە هەموو عێراقییەکان کرد هاوکاری تیمەکانی سەرژمێری بکەن بە دابینکردنی داتای راست و درووست بۆیان.

محەمەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانان، کاتژمێر 7:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دەستپێکردنی سەرژمێری گشتی دانیشتووانی لە سەرجەم پارێزگارەکان راگەیاند.

وەزیری پلاندانان جەختی لەوە کردەوە کە سەرژمێری نوێنەرایەتی گرنگییەکی زۆر دەکات، چونکە بەشدار دەبێت لە دەستەبەرکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ئابووری و باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە هەموو بوارەکاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share