بنکەی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایدەگەینێت، لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران نۆ ملیۆن هاوڵاتیی لە دەنگدان بێبەشدەبن.
حازم رەدینی جێگری سەرۆکی بنکەی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ژمارەی دەنگدەدانی عێراق لەدوای زیادکردنی ئەو کەسانەی لەدایکبووی ساڵی 2007 ن دەگاتە 27 ملیۆن و 118 هەزار دەنگدەر، بەڵام بە نزیکەیی 20 ملیۆن دەنگدەر ناویان لە تۆماری دەنگدەران نوێکراوەتەوە و مافی دەنگدانیان دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی یاسای هەڵبژاردنەکان ژمارە چواری ساڵی 023 نۆ ملیۆن دەنگدەر لە مافی دەنگدان بێبەشدەبن.
ئاشکراشیکرد، لە 24 ی ئەم مانگە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کۆتاییدێت، بۆ ئەوەی زۆرترین هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەبێت پێویستە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ماوەکەی درێژبکاتەوە.