فازڵ نەبی: ئەنجامی سەرژمێری گشتی لە عێراق دەبێتە بنەمایەک بۆ داڕشتنەوەی بودجە

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، “ئەنجامی سەرژمێریی گشتی، دەبێتە بنەمایەک بۆ داڕشتنەوەی بودجە و ژمارەی دانیشتووانی هەرێم 12.67%ی عێراق کەمتر بێت ئەوە پشکی بودجەی هەرێم کەمدەکرێتەوە و ئەگەر زیاتر بێت ئەوە پشکی بودجە زیاددەکرێت”.

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، لە یاسای بودجەی عێراقی ساڵی 2005دا، رێژەی 17% وەک پشکی هەرێمی کوردستان دیاریکرا، ئەو بڕە بودجەیەی کە دیاریکرا، هەر ئەو کات باس لەوەکرا کە تاوەکو کاتی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتییە لە عێراق.

بەو پێیەش لەدوای سەرژمێرییەوە، ئەنجامەکان بڕیاردەدەن کە بەشی بودجەی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکە چۆن دەبێت، پێشتر رێژەی 17%ی بودجەی عێراق وەکو پشکی هەرێمی کوردستان دیاریکرابوو، بەڵام دواتر بەشە بودجەی هەرێم بۆ 12.67 کەمکرایەوە.

فازڵ نەبی باسی لەوەشکردووە، هەرچەندە ترس هەیە لەوەی رێژەی دانیشتووانی هەرێم لە 12.67 کەمتر بێت، بەڵام پێی وایە رێژەی دانیشتووانی هەرێم لەو ژمارەیە زیاترە، بە پێی ئاماری وەزارەتی پلان دانانی عێراق رێژەی دانیشتوانی هەرێم 13.9ی کۆی دانیشتووانی عێراقە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەكان بەشێوەی ئێشكگر 24 كاتژمێر كراوەدەبن

بابەتی دواتر

ئیدارەی راپەڕین بۆ هاوڵاتییان: لە ماڵەکانتان بمێننەوە و پابەندی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ بن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share