ئەمڕۆ جەنگی نێوان هەردوو وڵاتی ئۆکرانیا و روسیا پێینایە رۆژی هەزارەمینەوە، دوای ئەوەی لە مانگی دووی ساڵی 2022 دا جەنگەکەیان دەستپێکرد.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO، لەسەرەتای جەنگەکەوە تا ئێستا، زیاتر لە 11 هەزار هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و 24 هەزار هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون و چوار ملیۆن هاوڵاتی دیکەش ئاوارەبوون و روویان لە سنوورەکان کردووە.
بەپێی ئامارەکان، دوای تەواوبوونی جەنگی جیهانی دووەم جەنگی ئۆکرانیا و روسیا بە خوێناویترین جەنگی ئەوروپا دادەنرێت، زۆرێک لە سەرکردە و کەسایەتییە جیهانییەکانیش داوای راگرتنی دەکەن، هاوکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەکەمپەینی بانگەشەکەیدا جەختی لەسەر هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە دەکردەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئۆکرانیا و روسیا ساڵانێکی دوورودرێژە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانیاندا هەیە هۆکاری سەرەکی ئاڵۆزییەکانیش بۆ چەند پرسێکی سەرەکی دەگەرێتەوە لەوانە: ئەندامبوونی ئۆکرانیا لە هاوپەیمانێتی ناتۆ و ناوچە کێشە لەسەرەکانیان، کە بوونەتە جوڵاندنی سوپا و هێرشی سەربازی بۆ سەر یەکتر کە تا ئێستاش بەردەوامە