بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری گەرمیان، لەبارەی سەردانی بژمێرەکانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی سنووری ئیدارەی گەرمیان دەکەینەوە، هەر ماڵێک بژمێر نەهاتووەتە ماڵیان بۆ سەرژمێریکردن بە زووترین کات پەیوەندیمان پێوەبکات.
دەشڵێت، پێویستە هاوڵاتییان ئاگادارمان بکەنەوە بۆ ئەوەی لە دوو رۆژی داهاتوودا بژمێر سەردانیان بکات.